send link to app

Shwan Drug Dictionary


4.6 ( 1936 ratings )
Bildung Medizin
Entwickler Shwan Abdulrahman
Frei

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

سڵاوتان لێبێت بەڕێزان
من ناوم شوان عبدالرحمن انور
دانیشتوی شاری هەولێرم
دەرچوی پەیمانگای پزیشكی هەولێرم
لە بەشی پەرستاری گشتی

لە دوای ئەوەی كە داواكاریەكی زۆری لەسەر بۆ كە فەرهەنگی دەرمانی شوان بۆ سیستەمی ئایفۆن دروست بكرێت سوپاس بۆ خوا كە توانیم ئەم فەرهەنگە دابڕێژم و ئیستا ئەم فەرهەنگە بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد بەردەستە.

ئەم فەرهەنگە زیاتر لە (2000)هەزار دەرمانی تێدایە,
وە بەردەوام دەرمانی بۆ زیاد دەكرێت و وەشانی نوێی بڵاو دەكرێتەوە..
ئەم فەرهەنگە بەشێوەیەكی بوخت باس لە

ناوی زانستی دەرمان
ناوی بازرگانی دەرمان

ناوی بازرگانی چیە؟ بۆنمونە:-
Acetaminophen(Paracetamol)
ناوی زانستی دەرمانە
وە هەر شەریكەو ناوی خۆی لە سەر دەرمانەكە دەنوسێت. بۆنمونە لە جیاتی بنوسێت Paracetamol دەنوسێت Adol یان ParaAzar.

چۆنیەتی بەكارهێنانی دەرمان
ژەمی دەرمان
كاریگەری باش و خراپی دەرمان
بەكارهێنانی بۆ ئافرەتی دووگیان و منداڵ و پیر
لەگەڵ چەندەها زانیاری تر..



وە دەتوانن زانیاری لەسەر دەرمان لە رێگەی دوگمەی ناردن (شێر) بنێری بۆ هاوڕێكانت لە ڕێگای فەیسبوك یان وتس ئەپ یان تویتەر كە دەتوانی زانیاری لە سەر هەر دەرمانێك بەتەوێت بینێری بۆ هاوڕێكەت.

وە لە رێگەی دوگمەی دڵخوازان دەرمانەكە زیاد بكەی بۆ بەشی دلخوازانت ( Bookmark)
وە لە بەشی گەران هەر رۆژەو ناوی دەرمانێك و ناوی بازرگانیەكەی ببینی ئەوەش بۆ فێرخوازانە.

سه‌رچاوه‌كان:
ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستی كورد
Drug.com
Oxford medical dic

دەرمانەكان نوسراوە لە لایەن:
دەرمانساز. زرنگ سالار
دەرمانساز : یاسین عبدللە
پەرستار: شوان عبدالرحمن
زۆر سوپاس بۆ تەنیا بدرالدین
كە دەرمانەكانی ناوی زاستی داخلی داتابەیسەكە كرد
لەكۆتایدا بمبورن لە هەر هەڵەیەك لەم بەرنامەیە دا,
وە ئێوەش هەڵەكان و ڕەخنەو پێشنیارەكانتان بنوسن...
بەهیوای تەندروستیەكی باشتر بۆ ئێوە.


mob:
07504144533

Email:
[email protected]
[email protected]

facebook:
shwan kdl

page:
shwan drug dictionary